لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی تیمەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەئاستی نێودەوڵەتی و نیشتمانی و ناوخۆیی، رێكخراوەكەمان رایدەگەیەنێت كە لەمانگی ئاداری 2019وە ژمارەیەك بەرنامە و چالاكی تازە لەئاستی نێودەوڵەتی و نیشتمانی و ناوخۆیی بەم شێوەیە دەست پێدەكات:-

1- رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی هەڵدەستێت بەچاودێریكردنی دادگاییكردنی سەركردەكانی ریفراندۆمی كەتالۆنیا كە لەكۆتایی مانگی ئادار لەمەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، رێكخراوەكەمان (ئاشتی و ئازادی) تاكە رێكخراوی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە لەو دادگاییكردنە ئامادە دەبێت و دواتر راپۆرتێكی پوخت لەو بارەیەوە رادەگەیەنین.

2- رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەمانگی ئاداری 2019وە لەچوارچێوەی پتەوكردنی رۆڵی گەنجانی عێراقی لەبونیاتنانی ئاشتی و پاراستنی ئاسایش بەرنامەیەكی نیشتمانی لەئاستی 18 پارێزگای عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

3- رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەسەرەتای مانگی نیسانی 2019 تاوەكو كۆتایی ساڵی 2021 لەئاستی 8 پارێزگای عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پتەوكردنی رۆڵی كۆمەڵگای مەدەنی لەگۆڕانكاری ئەرێنی.

لەپاڵ ئەوانەشدا رێكخراوەكەمان سەرقاڵی دوا كارەكانێتی لەسەر هەندێك بەرنامە و چالاكی تازە كە لەماوەیەكی نزیكدا رایدەگەیەنیین.

سوپاس بۆ هەموو كارمەندان و خۆبەخشانی رێكخراو، سوپاس بۆ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانمان.

 

بەڕێوەبەرایەتی

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی

16ی ئادار 2019