ئەمڕۆ شەممە 20ی نیسانی 2019، دەستەی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەبەشداری سەرجەم ئەندامانی لەشاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا، تیایدا باس لەرەوشی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ئەو بەربەست و رێگرییانە كرا كە لەئێستادا دێنە بەردەم كاری رێكخراوەیی لەعێراق و كوردستان، سەرەنج و تێبینی وردیان لەبارەوە خرایەڕوو.

 

لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەكاروچالاكییەكانی رێكخراو لەعێراق و هەرێمی كوردستانكرا و بەوردی لایەنە جیاجیاكانی باسكران و ئەوە خرایەروو كە رێكخراو كاروچالاكییەكانی فراوانتربون هەم لەسەر ئاستی بابەتەكانی كە كاری لەسەر دەكات هەم لەسەر ئاستی ناوچەكانی دیكە كاری لەسەر دەكات، هەروەها قسە لەسەر پلانی داهاتوی چەند مانگی داهاتوی رێكخراوكرا و بڕیار و رێنمایی لەبارەوە دەركرا.

 

لەدوا تەوەری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كۆنگرەی داهاتوی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیكراو ئەم بڕیارانە وەگیران:-

1- كۆنگرەی دووهەمی رێكخراو لەرۆژانی 21-22ی ئەیلوولی 2019 دەبەسترێت.

2- چوار لیژنەی تایبەتمەند دروستكران بۆ ئامادەكاری دووهەمین كۆنگرە.

3- شێوازی بەشداریكردنی ئەندامانی رێكخراو تاوتوێكران و بڕیاریان لەبارەوە وەرگیرا.

4- پەیڕەوی ناوخۆی رێكخراو و پلانی ستراتیجی رێكخراو بڵاودەكرێنەوە بۆ راو سەرنجی هاوڵاتیان لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی.

 

 

 

                                                دەستەی كارگێڕی

                                         رێكخراوی ئاشتی و ئازادی

                                        هەولێر 20ی نیسانی 2019