رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رای دەگەیەنێت كە لەئێستادا هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی رادیۆی ژیان بەشێوەیەكی نوێ‌ دەست بەپەخش بكاتەوە.

رادیۆی ژیان رادیۆیەكی كۆمەڵایەتییە و بەشێوەی ئۆنلاین پەخشە نوێكەی دەستپێكردووە و لەسەر بنەمای ئاشتی و ئازادی پەخشی بەرنامەكانی رێكخستووە و دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕبكاتەوە كە میدیاكانی دیكە فەرامۆشیانكردووە.

هەروەها ئامانجی پتەوكردنی كۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ و پێكەوە ژیانە، ئەو چین و توێژە كۆمەڵایەتییە فەرامۆشخراوانە بەسەركاتەوە كە بەهۆی سیستەمەوە مافخوراوبون.

لەسەر ماڵپەڕی WWW.PFO-KU.ORG و ئەپڵیكەیشنەكانی سیستەمەكانی android و ios دەتوانن بیسەری رادیۆی ژیانبن، ئەمە سەرەڕای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و یوتسوب و تویتەر و ئەوانی تریش كە بەشێوەی ڤیدیۆش دەتوانن بیسەر و بینەری رادیۆكەبن

لەئێستادا رادیۆكە تەنها دوو كاتژمێر پەخشی هەیە كە لەكاتژمێی 2ی دوانیوەڕۆوە دەست پێدەكات و بەزمانەكانی عەرەبی و كوردی پەخشی ئاسایی بەرنامەكانی دەست پێكردووە.

داوا لەهەموو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ناوەندە یاسایی و كۆمەڵگاییەكان دەكەین كە پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆ سازدانی بەرنامە لەگەڵیان بۆ ئەوەی بەرنامە و كار و پڕۆژەكانیان بۆ رای گشتی باس بكەن.

 

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی

هەولێر 25/5/2019