لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی #رێكخراوی_ئاشتی_وئازادی، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان كە ژمارە 11ی ساڵی 2013یە و لەپەڕلەمانی كوردستان دەرچووە، شاندێك لەچالاكانی رێكخراوەكە سەردانی وەزراتی پەروەردە دەكەن.

 

شاندەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەسەنگەر یوسف و جیهاد كەمال پێكهاتبوون، رۆژی 26/5/2019 لەگەڵ بورهان عەبدوڵا عادل بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.

لەمیانی كۆبونەوەكەدا شاندەكە هەوڵ و چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ بابەتی جێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری لەهەرێمی كوردستان، رونكردەوە كە پێكهاتبوون لەكۆكردنەوەی واژۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەك چالاكی جۆراوجۆر بەئامانجی جێبەجێكردنی یاساكە و ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی تایبەت بەو پرسە.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بەشاندەكەی راگەیاند كە وەارەتی پەروەردە ئامادەیە لەكۆنفراسە تایبەتەكەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئامادەبێت.

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

رێكخراوی  ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی  ناحكومی و قازانج نه‌ویسته‌, سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه‌ و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له‌ ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ  ده‌كات و بڕوای وایه‌ ناتوندوتیژی تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.

   

  باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌ناوچه‌ی دیكه‌ باره‌گا ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.

 

  ئامانجی گشتی:

  به‌شداربوون له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ

 ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كان:

- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ماف و ئازادییه‌كان.

- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كان .

- به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.

- بونیادنانی توانامرۆییه‌كان

- مه‌به‌ست

 

به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه‌ بڕوای به‌ ئاشتی وپێكه‌وه‌ ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه‌ گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

په‌یڕه‌و و په‌یكه‌ری ناوخۆیی رێكخراو بخوێنه‌وه‌: 

  

رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌ به‌ ژمار743-ك.

 لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له‌ تۆماری رێكخراو ببینه‌:

 

 بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رێكخراوه‌وه‌ ده‌توانیت ته‌ماشای پرۆفایلی رێكخراو بكه‌یت