لەچوارچێوەی هەوڵ چالاكییەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیدا بەمەبەستی كەوتنە بواری جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەهەرێمی كوردستاندا، شاندێكی رێكخراوەكە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤی هەرێم دەكەن و لەگەڵ سەرۆكی دەستەكە كۆدەبنەوە.

رۆژی 30/5/2019 هەریەك لەچالاكوانان جیهاد كەمال و سەنگەر یوسف لەڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەردانی زیا پترۆس سەرۆكی دەستەی مافەكانی مرۆڤی هەرێمی كوردستانیان لەشاری هەوڵیركرد

سەردانەكە بەمەبەستی قسەكردنبوو لەبارەی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و بەشداری دەستەكە لەجێبەجێكردن و بەرەوپێشبردنی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2013 پەڕلەمانی كوردستان كە یاسای مافی دەستكەونی زانیارییە لەهەرێمی كوردستان كە تا ئێستا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دوابەدوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا، سەرۆكی دەستە ئامادەیی دەبڕی كە نوێنەر بۆ ئەو كۆنفرانسە بنێرێت كە لەبارەی یاساكە لە17ـی 6ـی2019 لەشاری هەوڵیر لەچوارچێوەی پڕۆژەی تكامل كە رێكخراوی فریاگوزاری میللی ئەمریكا پشتگیری دارایی دەكات و رێكخراوی ئاشتی و ئازادی جێبەجێی دەكات.

================================= 

 

 

رێكخراوی  ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی  ناحكومی و قازانج نه‌ویسته‌, سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه‌ و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له‌ ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ  ده‌كات و بڕوای وایه‌ ناتوندوتیژی تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.

   

  باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌ناوچه‌ی دیكه‌ باره‌گا ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.

 

  ئامانجی گشتی:

  به‌شداربوون له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ

 ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كان:

- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ماف و ئازادییه‌كان.

- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كان .

- به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.

- بونیادنانی توانامرۆییه‌كان

- مه‌به‌ست

 

به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه‌ بڕوای به‌ ئاشتی وپێكه‌وه‌ ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه‌ گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

په‌یڕه‌و و په‌یكه‌ری ناوخۆیی رێكخراو بخوێنه‌وه‌: 

 

 رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌ به‌ ژمار743-ك.

 لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له‌ تۆماری رێكخراو ببینه‌:

 

 بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رێكخراوه‌وه‌ ده‌توانیت ته‌ماشای پرۆفایلی رێكخراو بكه‌یت