ئەمڕۆ 21ی ئەیلوولی 2019 لەشاری هەولێر بەبەشداری 70 كەس كە 56 كەسیان ئەندامی رێكخراوبوون، یەكەم رۆژی كارەكانی دووەم كۆنگرەی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەسەركەوتووی كۆتایی پێهات.

دوای ئەوەی بەساتێك بەستان بۆ قوربانیانی شەڕ و تێكۆشەرانی بواری ئاشتی دەستی بەكارەكانی كرد، لەدووهەم بڕگەشیدا وتاری كردنەوەی كۆنفرانس لەلایەن هیوا محەمەد پێشكەش كرا، هەروەها وتاری ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، كۆنگرەی یەكێتییە سەندیكاییەكانی عێراق، ناوەندی رۆشنبیری كرێكاران، سەرۆكی دەستەی كارگێڕی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی پێشكەش كران، پاشان وتاری ئیعتیماد خرایە روو بەدەنگی تەواوی ئەندامان پەسندكراو كۆنگرە كارەكانی دەستپێكرد.

لەیەكەم هەنگاویشیدا، لەرێگەی دەنگدانەوە دەستەی بەڕێوەبردنی كۆنگرەی هەڵبژارد و پاشان راپۆرتی چالاكییەكان و بەرەوەپێشەوەچونەكان و كارگێڕی و توانای مرۆیی و دارایی خرانەڕوو، گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەیانەوە كرا.

لەبڕگەی دووهەمیشدا ژمارەیەك توێژینەوە و راپۆرت خرانەڕوو لەبارەی رەوشی كۆمەڵگای مەدەنی و رۆڵی كۆمەڵگای مەدەنی لەپڕۆسەی بونیادنانی ئاشتی، لەبڕگەیەكی دیكەیدا ئەندامانی كۆنگرە گفتوگۆیان لەسەر رەشنووسی پلانی ستراتیژی رێكخراوكرد بۆ ساڵانی 2020-2023 .

لەدوا بڕگەی كارەكانی ئەمڕۆشیدا تێكڕای راپۆرتەكان بەتێبینی و سەرنجەكانەوە خرانە دەنگدانەوە و بەدەنگی تەواوی ئەندامانی ئامادەبووی كۆنگرە پەسندكرا.

سبەینێش 22\9\2019 كارەكانی كۆنگرە بەردەوام دەبێت.