لەچوارچێوەی پرۆژەی (ئێمە دەشتی نەینەوامان خۆشدەوێ) رێكخراوی ئاشتی و ئازای بە پاڵپشتی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵتی (IOM) هەڵسا بە رێكخستنی وۆركشۆپێكی راهێنان بۆ (25) لاوی كوڕ و كچ لە پێكهاتە جیاجیاكانی ناوەندی قەزای حمدانیە-قەرەقوش . كە بەردەوام بوو بۆ ماوەی سێ(3) رۆژ لە رێكەوتی (24-26) تشرینی یەكەمی 2019.
راهێنانەكە لایەن راهێنەر (ئاری جەباری) وە بە شێوەی پێشكەشكردنی داتا شۆ و كاری پێكەوەیی ئەنجامدرا بۆ تێگەیشتن لە (حكومەتی باش یا حكومداری باش) . لە ماوەی ئەم 3 رۆژەدا چەمكی حكومداری و دەسەڵاتی باش و دەستپاكی و پێكهاتەی ڕامیاری بۆ حكومەتی هەرێمی- نا ناوەندی (نا مەركەزی) روونكرانەوەو و باسیان لێوەكرا. بەهەمان شێوە جۆرەكانی بەرپرسیاریەتی (یاسایی – رەوشتی – دارایی) باسیان لێوە كرا. هەروەها چەمكی بێهیزی و لاوازبوون رونكرایەوە لەكاتی لاوازبونی ئابوری و رامیاری. وە راهێنانەكە كۆتایی هات بە رونكردنەوەی چەمكی بەژداری كردنی كۆمەڵگا و یەك بوون (یەكریزی).