لەشاری هەولێر كۆنفرانس و ورركشۆپی فۆكل پۆینتەكانی هەرچوار سێنتەری لیژنەكانی بنیاتنانی ئاشتی لەبەعشیقە، بەرتیلە، قەرەقۆش و موسڵ بەڕێوەچوو.

لیژنەكانی بنیاتنانی ئاشتی نەینەوا، بەشێكن لەپڕۆژەی رێكخراوی ئاشاتی و ئازادی و هاوبەشەكانی

ئەم كۆنفرانسە لایەنە هاوبەشەكان و لایەن فەرمیەكان لەحكومەتە خۆجێیەكان تیادا بەشدارن.

كۆنفرانسەكە لە ٩/١٢ دەستی پێكردوەو تا ١٣/١٢ درێژەیە دەبێت، ئامانج لێی دەوڵەمەندكردنی توانا و پراكتیسی لایەنە بەشداربوەكانە لەدانانی پلانەكان.

لەم پێنچ ڕۆژەدا ئەم بابەتانەی خوراەوە گرنگیان پێدەدرێت:-

- گۆڕینەوەی خیبرەو وانە سوود لێبینراوەكان

- ڕاهێنان لەسەر بەدواچوون هەڵسەنگاندن

- شیكردنەوەی كێشەكان و بەرامبەركێیەكان

- بەكارهێنانی ئامرازی شیكردنەوە لەناوچەكانی خۆیان

-پلانە ستراتیژی و درێژ خایەنەكان

- ئاسانكاریەكان، ساز كردنی دانیشتی تایبەت لەگەڵ نوێنەرانی حكومەت بۆ پڕۆژەكە لەو كۆنفرانسەدا.