رەشنوسی هەمواری یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەهەریمی كوردستان كە لەلایەن لیژنەیەكی سەر بەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم بەسەربەرشتی ریكخراوی ئاشتی و ئازادی ئەنجامدرا كە لەچوارچێوەی بڕۆژی پاڵپشتیكردنی مافەكانی كریكاران و ئازادی كاری سەندیكایی بوو ئامادەكرا و رادەستی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كرا.

ئامانج لەم رەشنوسە هەمواری یاسای یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتییە كە لەلایەن چالاكوانان و سەندیكا و رێكخراوەكانەوە ژمارەیەك تێبینی و رەخنەی لەبارەیەوە هەبوو، هەربۆیە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەكۆنفرانسێكی چەند رۆژەدا لەشاری هەولێر بەمیوانداری كەسایەتی و چالاكوانان و نوێنەری سەندیكاكرێكارییەكان و وەزارەتی كار تەواوی تێبینی و رەخنەكانی وەرگرت.