لەسەر بانگهێشتی قونسوڵیەی گشتی بریتانیا لەهەرێمی كوردستان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەگەڵ قونسوڵی نوێی بەریتانیا لەعێراق، بەشداریكرد.

ستیڤن هیكی و قونسوڵی گشتی بریتانیا لەعێراق و جیمس سۆرنتۆن لەهەرێمی كوردستان لە١٧-١٢-٢٠١٩ لەشاری هەولێر لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەری بەشێك لەرێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی تیشكی خستنە سەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان و رۆڵی رێكخراوەكانی مەدەنی.

ستیفن هیكی باڵوێزی بەریتانیا لەراگەیەندراوێكی كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لەهەولێردا دەڵێت: "‏لەكۆبوونەوەیەكی ناوازەدا گوێبیستی بیروڕاكانی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنیبوم لەهەولێر"

هیكی دەشڵێت: "چەسپاندن و بەهێزكردنی مافەكانی مرۆڤ بنچینەن بۆ بنیاتنانی دیموكراسیەتێكی سەقامگیر و سەركەوتوو لە هەرێمی كوردستان"