هەولێر 5ـ شوباتی 2020

 

بەئامانجی ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی و بەرەو پێشتربردنی كاری مەدەنی و كاری رێكخراوەیی و باشتركردنی دۆخی ئازادی رادەربڕین و میدیا لەهەرێمی كوردستاندا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی دەستپێشخەرییەك لەگەڵ لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكات.

نیوەڕی رۆژی 5/2/2019 ستافێك لەرێكخراوی ئاشتی و ئازادی سەردانی باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك و ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی كوردستاندا كۆبوەوە، شاندی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەشێك لەكار و چالاكییەكانی ئێستا و رابردوی رێكخراویان باسكرد و پێشنیاری كارێكی هاوبەش بەلیژنەكەدرا.

 

لیژنەی رۆشەنبیری كارەكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادییان بەرز نرخاند و دەربارەی دەستپێشخەرییەكەش بەكارێكی باشیان لەقەڵەمدا.

لە كۆبونەوەكەدا كە لەهۆڵی لیژنەكە بەڕێوەچو، گفتوگۆ لەبارەی رەوشی راگەیاندن و ئازادی رادەبرین لەهەرێمكرا، هەروەها باس لەكرانەوە و فراوان بونی سنوری راگەیاندن بەهۆی بەرەو پێشچونی تەكنەلۆژیا و زۆربونی شێوازەكانی گەیاندنكرا.

لەكۆبونەوەكەدا هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی رێكخستنی كاری میدیا لەهەرێمی كوردستانكردەوە، بەمەرجێك نابێت سنوری ئازادییەكان بەرتەسك بكرێتەوە.

 

لیژنەكە جەختی لەوەكردەوە كە لەكاتی نوسین و هەمواركردنی سەرجەم پڕۆژە یاسای پەیوەندیدارەكان، ئەوا وۆركشۆپ و سیمینار و كۆبونەوەی لەسەر بكات و راو و سەرنجی كەسانی شارەزا و ئەكادیمیست و پسپۆڕان بەهەند وەردەگرێت، بۆیە ئەم جۆرە هەماهەنگی و كۆبونەوانە بەگرنگ خرانەروو .

------------------------------------------ 

 

رێكخراوی  ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی  ناحكومی و قازانج نه‌ویسته‌, سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه‌ و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له‌ ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ  ده‌كات و بڕوای وایه‌ ناتوندوتیژی تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.

   

  باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌ناوچه‌ی دیكه‌ باره‌گا ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.

 

  ئامانجی گشتی:

  به‌شداربوون له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ

 ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كان:

- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ماف و ئازادییه‌كان.

- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كان .

- به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.

- بونیادنانی توانامرۆییه‌كان

- مه‌به‌ست

 

به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه‌ بڕوای به‌ ئاشتی وپێكه‌وه‌ ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه‌ گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

په‌یڕه‌و و په‌یكه‌ری ناوخۆیی رێكخراو بخوێنه‌وه‌: 

 

 

رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌ به‌ ژمار743-ك.

 لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له‌ تۆماری رێكخراو ببینه‌:

 

 بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رێكخراوه‌وه‌ ده‌توانیت ته‌ماشای پرۆفایلی رێكخراو بكه‌یت