هەولێر

بەئامانجی بەشداریكردنی كارمەندەكانی لەپڕۆژە و پلانە ستراتیژییەكانی، رۆژی یەك شەممە 23ـی 2ـی 2020 لەشاری هەولێر رێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبونەوەیەكی فراوانی بۆ كارمەندەكانی سازدا.

لەكۆبونەوەكەدا دەستەی جێبەجێكاری رێكخراوی ئاشتی و ئازادی باسێكی گشتییان دەربارەی رەوشی عێراق و كاریگەری لەسەر كاروچالاكی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كرد.

هەروەها باس لەئامانجەكانی رێكخراوكرا و ئاماژە بەو پڕۆژانەدرا كە لەئێستادا لەجێبەجێكردندان و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری هەر پڕۆژەیەك ووردەكاری پڕۆژەكەی خستەروو.

دواتر هەر یەك لەبەشەكانی رێكخراوی بەشێوەیەكی گشتی ئاماژەیان بەكاروچالاكی بەشەكانیاندا.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا بەشێوەی گروپ لەسەر چوار ئاراستە گفتوگۆیان دەربارەی (ململانێی نێوان پێكهاتەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانە) و (بێكاری و مافی كرێكاران و رەوشی سەندیكاكان) و (رەوشی ئافرەتان و بەشدارییان لەبڕیاردندا) و (بیری توندڕەوی ئازادی پەیڕەوكردنی ئاینی)كرا.

بڕیارە كە دەرئەنجامی كۆبونەوەكە بكرێتە بنەمای داڕشتنی پلانی ستراتیژی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بۆ ساڵی 2020.