رۆژی پێنج شەممە 5ـی ئازاری 2020 لەشاری هەولێر رێكخراوی ئاشتی و ئازادی گفتوگۆیەكی تایبەتی رێكخست بۆ هەڵسەنگاندنی توانای مانەوەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەعێراق و هەرێمی كوردستان كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەپارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەشداریانكرد.
ئەم چالاكییە ساڵانەیە و لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پشتیوانی دەكرێت و بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەعێراق و هەرێمی كوردستان جێیەجێ‌ دەكات.
لەچالاكییەكەدا لەچەندین روەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەعێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2019 كرا بەتایبەت لەروەكانی:- یاسایی، توانای رێكخراوەكان، توانای ئابورییەكان و توانا مرۆییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هەڵمەتەكانی پاڵپشتیكردن و ناو و ناوبانگی رێكخراوەكان لەسەر ئاستی كۆمەڵگا.
هەروەها بەشداربوان باسیان لەو گۆڕانكارییە یاساییانە كرد كە حكومەتەكانی هەولێر و بەغداد لەژێر ناوی رێنمایی دەریان كردووە و بوەتە رێگر لەبەردەم كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی.
لەسەر هەر ئاستێك بەشداربوان بەپێدانی خاڵ هەڵسەنگاندنیان بۆ رەوشی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیكرد، ئەم چالاكییە ماوەی یەك رۆژی خایاند.
ئەم پڕۆژەیە هەریەك لەرێكخراوەكانی:- FHI و USAID و ICNL پشتیوانیكراوە.
بڕیاروایە كە دەرئەنجامی ئەم هەڵسەنگاندنە بكرێتە یەكێك لەپێوەرەكان بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كار بۆ باشتركردنی دۆخی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەهەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت.

مؤشر استدامة منظمات المجتمع المدني التابع للوكالة الأمريكية للتنمية الدولية (المؤشر أو CSOSI) هو أداة قامت الوكالة الأمريكية للتنمية الدولية (USAID) بتطويرها من أجل تقييم نقاط القوة والجدوى الشاملة لقطاعات منظمات المجتمع المدني. فعن طريق تحليل سبعة أبعاد حيوية للاستدامة القطاعية على أساس سنوي، يُسلط المؤشر الضوء على كل مواطن القوة والقيود في تطوير منظمات المجتمعات المدني.