رێكخراوی ئاشتی و ئازادی دەربارەی هەوڵەكانی بۆ خۆپارێزی كارمەند و خۆبەخشەكانی رادەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە  و رای دەگەگەیەنێت كە بۆ ماوەی 2 هەفتە سەرجەم ئۆفیسەكانی لەهەرێمی كوردستان و عێراق داخستووە.

دقی راگەیەندراوەكە:-

راگەیەندراو

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لە12ـی ئاداری 2020‌ـەوە دەرگای سەرجەم ئۆفیسەكانی لەتەواوی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ ماوەی دوو هەفتە داخستووە و كارمەندەكانی راسپاردوە بەشێوازی ئەلیكترۆنی لەماڵەكانی خۆیانەوە بەدواداچون بۆ كارەكانیان بكەن و پابەندبن بەڕێنماییەكانی لایەنە حكومییەكانی تایبەت بەنەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هاوكات رێكخراوی ئاشتی و ئازادی رێبەرێكی تایبەتی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا ئامادەكردووە، هەروەها بەشداری كارای لەهوشیاری و خاوێنكردنەوە بەتایبەتی لەپارێزگای نەینەوادا هەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لەڕێگەی تیمی سێرجیۆدیمیلۆشەوە بەردەوام دەبێت لەچاودێریكردنی هەوڵەكانی نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەڕێگەی راگەیەندراوەوە زانیارییەكان دەخاتەڕوو.

تیمی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی

12ی ئاداری 2020