رێکخراوی ئاشتی ئازادی بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی و هەماهەنگی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان راهێنانێکی یەک رۆژیان لە بەرواری ۱٥/٤/۲٠۱۷ لە ئۆفیسی رێکخراو لە هەولێر بۆ ژمارەیەک لە نوێنەرانی سەندیکاکان رێکخست بە ناونیشانی پەرەپێدانی کاری سەندیکایی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکاران.