ئەمرۆ 30-3 2017 لەشاری هەوەلێر ، وەك رێكخراوی ئاشتی وئازادی لەگەڵ لێژنەی كۆمەڵی مەدەنی پەرلەمانی كوردستان كۆبوینەوە .
تەوەری گفتوگۆمان لەگەڵ پەرلەمانتاران خستنەرووگفتوگۆی دواین راپۆرتی رێكخراوی ئاشتی وئازادی بوو لەبارەی هەڵكشانی پێشێلكارییەكانی سەر ئازادی رادەربرین وچۆنیەتی بەهێزكردنی پاڵپشتی ئازادی رادەربرین وكاری هاوبەش لەگەڵ لێژنەی كۆمەڵی مەدەنی لە پێناو جێبەجێكردنی یاساكانی پەیوەست بە ئازادی رادەربین .