ریكخراوی ئاشتی و ئازادی لە درێژەی کارەکانی لە بواری مافەکانی کرێکاران لە رێکەوەتی ٢٤/٨/٢٠٢٠ کاتژمێر ٨ی ئێوارە لە رێگای بەرنامەی زوومەوە  کۆبوونەوەیەکی رێکخست بۆ نوێنەری سەندیکای کرێکاران و حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگای کەرکوک.

 

کوبوونەوەکە لە بەردەوامی پرۆژەی پاڵپشتی سەندیکاکانی کرێکاران جێبەجێدەکرێت. ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ بوو لە سەر داڕشتنی پلانێکی کورتخایەن کە بتوانیت لە بارودۆخی ئێساتدا جێبەجێبکرێت بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشانەی کە کرێکاران رووبەرووی دەبنەوە لە پارێزگای کەرکوک بە گشتی و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەری داعش لەو پارێزگایە بە تایبەتی.

 

پلانەکە لە سەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانە دانرا کە لە کۆبوونەوەکانی پێشر کرابوون بۆ دیاریکردنی کێشە سەرەکیەکانی کرێکاران. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە رێکەوتن لە سەر ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لە رۆژانی داهاتوو بە ئامانجی چارەسەرکردنی بەشێک لەو کێشانە کە کرێکاران لە ئستادا هەیانە.