ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠/١٠/٢٠٢٠ کۆتا خولی ڕاهێنان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لە قەزای سۆران کۆتایی هات کە لەژێر ناونیشانی  TOT  ڕاهێنانی ڕاهێنەران ئەنجامدرا .

 

خولەکە پێکهاتبوو لە ٤ وانە و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام بوو بەڕێگای ئونلاین، ناوەڕۆکی وانەکان پێکهاتبون لە باشترکردنی توانای گوێگرتن لە ڕای جیاواز، کاری بە گروپ، ئەنجامدانی کەمپین ، و دەستپێشخەری و داڕشتنی پڕۆژە.

 

ئەم چالاکیە بەشیکە لە پرۆژەی حوکمرانی گشتگیر کە ریکخراوی ئاشتی و ئازادی لە هەردوو پاریزگای هەولیر و دهۆک جی بەجیی دەکات.