ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 21ی 10ی 2020 لە هۆڵی سەنتەری زمانی زانکۆی سۆران ( کڵاد ) لە سۆران لەگەڵ ئەنجومەنی گەنجانی #]سۆران یەکەم کۆبونەوەی خۆی ڕێکخست کە تیایدا دیالۆک ئەنجام درا و بابەتێکی گرنگ تاووتوێ کرا.

 

ئەنجومەنی گەنجانی سۆران لە ژمارەیەک لەگەنجانی ناوچەی سۆران پێکهاتووەکە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی دەکرێت.

 

لەم ئەنجومەنەدا کار لەسەر برەودان بە توانای تاک دەکرێت وەک سەرکردەیەک، بە ئامانجی بەشداربوون لە کایەی بەڕێوەبردن لە ناوچەکەی خۆیان بەتایبەت، وە لە عێراق بەگشتیی.

 

لە دیالۆکی ڕۆژی چوارشەممەدا تیشک خرایە سەر ترسی گەنج لە بڕیاردان و ڕای ئەندامان وەرگیرا و باسەکە تاووتوێ کرا.