بەبەشداری بەشێك لەكاربەدەستانی حكومی و چالاكوانانی لەشارۆچكەی وانە و شاری تلكێف (پارێزگای نەینەوا) سێیەمین كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەی خێرا بەڕێوەچوو.

 

كۆبونەوەكە لەچوارچێوەی چالاكییەكانی پڕۆژەی (دروستكردنی ئاشتی و پێوەژیانی كۆمەڵایەتی لەپارێزگای نەینەوا) لە21ـی 10ـی 2020 بەئامادەبونی قایمیامی قەزای تلكێف و نوێنەری ژمارەیەك لەفەرمانگە حكومییەكان لەهۆڵی كۆبونەوەكانی شارۆچكەی وانە بەڕێوەچوو.

 

ئەم پڕۆژەیە رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەهەماهەنگی رێكخراوی ماڵتیزەر و وەزارەتی هاریكاری ئەڵمانیا جێبەجێی دەكات.