سەبارەت بەكەموكوڕی و سوددەكانی پڕۆژە یاسای توندوتیژی خێزانی لەعێراقدا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەشاری موسڵ سێیەمین گفتوگۆ بۆ هاوڵاتیان و چالاكوانان و یاسانان رێكخست.

 

لەمیانی گفتوگۆكەدا لایەنە گرنگەكانی پڕۆژە یاساكە و خاڵە لاوازەكانی تاوتوێكرا، بەتایبەتی جەخت لەسەر كاریگەرییەكانی یاساكە كرایەوە لەئێستای ژیانی هاوڵاتیاندا.

 

 

گفتوگۆكە رۆژی 28ـی 10ـی 2020 بەڕێوەچوو كە تیادا ژمارەیەك یاساناس ئەو كەلێن و كەموكوڕییە یاساییانەیان باسكرد كە لەپڕۆژە یاسای توندوتیژی خێزانیدا هەن و ژمارەیەك پێشنیار بۆ هەمواكردنەوەی یاساكە خرایەروو.

 

ئەم گفتوگۆیانە بەهاوكاری رێكخراوی پاكسی هۆڵەندا بەڕێوەدەچن