لەدرێژەی كارو چالاكییەكانیدا، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی لەحەمدانییە سێیەمین گفتوگۆی بۆ قسەكردن لەبارەی یاسای قەڵاچۆكردنی تیرۆر رێكخست.

 

گفتوگۆكە رۆژی 28ـی 10ـی 2020 لەچوارچێوەی پڕۆژەی چاكسازی و بەئامادەبونی ژمارەیەك لەچالاكوانان و یاسانان ئامادەیبوون كە تیایدا ژمارەیەك پێشنیار و راسپاردە بەئامانجی جێبەجێكردنی یاساكە تاوتوێكران.

 

ئەم گفتوگۆیانە بەهاوكاری رێكخراوی پاكسی هۆڵەندا ئەنجام دەدرێن