بەمەبەستی چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی وۆرك شۆپێكی بەمەبەستی ئامادەكردنی تیمێك لەشاری هەولێر سازكرد.

 

وۆرك شۆپەكە لە 6ـی 11ـی 2020 بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەومبوو كە چەندین لایەنی پێكهێنانی تیمی چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

 

رێكخراوی ئاشتی و ئازادی مەبەستییەتی تیمێكی چاودێر لەتەواوی پارێزگاكانی عێراقدا ئامادەبكات بەمەبەستی چاودێریكردنی میكانیزمەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیار وایە لەحوزەیرانی 2021دا بەڕێوەبچێت .