لە ڕۆژی ١٦/١١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پسپۆڕانی پەروەدرەیی، پارێزەر، خۆبەخش ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی درمەکان د.عبدالقادر سالم ، ڕزگار عومەر ڕێکخەری پڕۆژەی( لیژنه خۆجێیەکانی ئاشتی) لە نەینەوا، کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا بۆ خستنە ڕوو، خوێندنەوەی  (ڕاپۆرتی  خیڕای بەشداری PRA ) بۆ ٥٠ کەس لەئامادەبوانی هەردوو ڕەگەز، کە پیشەی جیاوازو پڕۆفیشنالی مەیدانی جیاواز بوون.

 

ئەم دانیشتنە لە لایەن ئەحمەد باجەلان بەرپرسی تیمی ئەدڤۆکەسی لە  پڕۆژەی( لیژنه خۆجێیەکانی ئاشتی) لە نەینەوا بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا؛ چەندین سێکتەری گرنگ گفتوگۆی لەسەرکرا، چەشنی : پەروەردە، تەندروستی، ئاوەدان کردنەوە، ژینگە، بۆ هەر یەك لە کێشەکانی ئەم سیکتەرانەش چەندین ڕێگاچارەو پێشنیار خرانە ڕوو، تۆمار کران.

 

ئەم کۆبوونەوەیە زۆر سەرکەتوو بە پێوەری جۆری ئامادەبووان و پیشەو پڕۆفیشنال بوونیان لە بوارەکانی خۆیان ، هەروەها جۆری ئەم پێشنیارو گفتوگۆیانەی کراو ئەو ڕێگاچارە جدیانەی  جێگیر کران.

 

ئامادەبووان کۆك بوون لەسەر :-

١-تازە کردنەوەی ڕاپۆرتەکە.

٢-زانیاری و داتا تازەکان بخرێتە سەر ئەو سێکتەرە جیاوازانەی لە ڕاپۆرتەکە باس کراوان و گرێدانەوەی ئەم زانیاریە تازانە بە ڕێگاچارەکان.

٣- پێك هێنانی تیمێکی ئەدڤۆکەسی بۆ قۆناغی دووەم ، تا پێشنیارو ڕێگاچارەکان بگەیننە دەزگاکانی حکومەت.

ئەم چالاکیە دەسکەوتێکی گەورەیە نەك تەنیا بۆ بەردەوامی و جێگیری پڕۆژەی ( لیژنه خۆجێیەکانی ئاشتی) لە نەینەوا بەڵکو بۆ جۆرو سروشتی بەشداری کۆمەڵگە لە چارەسەری ئەو بەربەست وکێشانەی لە ئێستای شاری موسڵ لە ئارادایە.