رۆژی شەمە رێکەوتی ٢٨/١١ لە هۆڵی هوتێل بەسرەی گەشتیاری رێکخراوی ئاشتی و ئازادی وەکو بەشێک لە پرۆژەی پاڵپشتی مافەکانی کرێکاران لە شاری بەسرە کۆنفرانسێکی یەک رۆژەی دەربارەی پرۆژە یاسای رێکخستنی کاری سەندیکای بۆ کرێکاران و کارمەندان لە عێراق رێکخست بە  بەشداری نوێنەرایەتی سەرجەم یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق و نوێنەری نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە بسرە و چالاکوان ورێکخراوەکانی بواری مافەکانی کرێکاران.

 

ئامانجی كۆنفرانسەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دواین هەنگاوەکانی بەرەوپێش چوونی ئەم پرۆژەیە یاسایە. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ووتەی بەرێز عباس كاظم رباط ئەندامی بۆری رێکخراو دەستی پێکرد.

 

پاشان لە دانیشتنی یەکەم  هەر یەک لە بەرێزان  حسن جمعە و ابو وطن و جاسم الصالحی تێیدا وەکو قسەکەر بەشداربوون لە یەكێتی سەندیکاکانی کرێکاران تێڕوانین خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە خستەروو.

 

لە دانیشتنی دووەمدا تیشک خرایە سەر میکانیزمەکانی چاودێریکرن و تۆمارکردنی پێشیلکارییەکانی بواری مافەکانی کرێکاران.

 

لە هەردوو دانیشتنەکە بەشداربووان سەرنج تێبینیەکانی خۆیان خستەروو و گفتوگۆی لەسەر کرا. بڕیاردرا راسپاردەکانی کۆنفرانسەکە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت بۆ خێراکردنی دەرکردنی ئەم یاسایە.