بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و بەبەشداری ژمارەیەک لەکاربەدەستانی حکومی و چالاکوانان، ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لەقوشتەپە پانێلێکی تایبەتی سەبارەت بەپرسی بێکاری و لەناوچاکە پێشکەشکرا.
 
 
ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لەقوشتەپە لەماوەی رابردودا لەڕێی فۆڕمێکی راپرسییەوە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی ئۆنلاینی بۆ گەنجانی ناوچەکە ئەنجامدابوو، لەپانێلەکەدا راپرسییەکە خرایەروو، پاشان لەلایەن بەرێوەبەری ناحییەکە و چالاکوانێکی رێکخراوی ئاشتی و ئازدییەوە هەڵسەنگاندن بۆ راپرسییەکەکرا و دواتریش لەلایەن بەشداربوانەوە تێبینی و سەرنج لەبارەی پرسەکەوە خرایە روو.
 
 
چالاکییەکە لەهۆڵی بۆنەکانی قوشتەپە و رۆژی ۱ـی ۱۲ـی ۲۰۱۲ بەڕێوەچوو.
 
لەپانێلەکەدا ژمارەیەک پێشنیار وەک چارەسەر خرانەروو کە لەدەر ئەنجامی توێژینەوەکە و قسەی بەشداربوان خرانەروو، بەشێکیان کاربەدەستانی حکومی کاریان لەسەر دەکەن.
 
 
رێکخراوی ئاشتی و ئازادی سەرپەرشتی ژمارەیەک لەئەنجومەنی گەنجان دەکات کە یەکێک لەوانە ئەنجومەنی گەنجانی سەرکردە لەقوشتەپەیە و ئامانجیانە هێز و وزە و تواناکانی گەنجانی ناوچەکە زیاتر بەگەڕبخەن و رۆڵی زیاتریان لەکۆمەڵگادا هەبێت.