ڕێکخراوی یٔاشتی و یٔازادی بە هاوبەشی ڵەگەڵ ڕێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی و بە پاڵپشتی دامەزراوەی سیدا ی سوویدی، هەڵدەستن بە ڕێکخستنی ڕاهێنانێکی چوار ڕۆژە، لە بەرواری ٢٧ - ٣٠ / ١١ / ٢٠٢٠ لە شاری هەولێر.

 

ڕاهێنانەکە جەخت لەسەر پەرەپێدان و پێشخستنی تواناکانی یٔافرەتان لە بواری ڕابەرایەتی دەکاتەوە، بەتایبەت یٔەو یٔافرەتانەی کە لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنی کار دەکەن و لە گروپە خۆبەخشیەکانیش ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.

گرینگی بیرۆکەی یٔەم ڕاهێنانەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە یٔافرەتان ڕۆڵیکی کاریگەریان هەیە لە بەرەوپێشخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە هەمان کاتدابۆ ئەوەی ڕۆڵی بەرچاوی خۆیان بگێڕن و بتوانن تواناکانی خۆیان بخەنە ڕوو بۆ خزمەتی کۆمەڵگا و خودی خۆشیان.