لە هۆڵی وێستگە لە شاری بەغداد، لە 5 ی دیسەمبەری 2020 دا بە ئامادەبوونی پیاوانی ئایینی ( ئیسلامی سوننە ، شیعە ، مەسیحی ، سابیئی ، بەهائی ) و ژمارەیەك لە گەنجان و نوێنەرانی ڕێكخراوەكان ، كۆڕبەندی مساوات بەڕێوەچوو.

 

كۆڕبەندەكە بە وتارێكی نوێنەرانی ئایینەكان كرایەوە و پاشان گفتوگۆی نێوان ئامادەبووان و پیاوانی ئایینی دەستی پێكرد. ئەم دیالۆگە بووە هۆی دروستكردنی فەزایەكی هاوبەش لەنێوان گەنجان و پیاوانی ئاینی بۆ بنیاتنانی متمانەو زیادكردنی پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی پێكەوە ژیان.دواتر كۆمەڵێك ڕاسپاردە و پێشنیارخرانە ڕوو، بەتایبەتیش گوتاری بەرەنگاربوونەوەی ڕق و كینە لە كۆمەلگا، لە پەرستگاكان یان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ،هەروەها كاركردن بۆ هەستكردن بە ئاشتی ناوەكی پێش دەرەوە ، پێكەوە ژیان لەناو خێزانەكان و دوور كەوتنەوە لە ناكۆكی، گۆڕانكاری لە بەرنامەی خوێندن بەبیرۆكەی خۆشەویستی و لێك تێگەیشتنەوە ، هەموو پێكهاتەو كۆمەڵگا خۆجێیەكان بە یەكسانی سەیر بكرێن بۆ بەدیهێنانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و دادپەروەری .

 

كۆربەندەكە بە كۆنسێرتێكی میوزیكی لە لایەن گەنجانی بەهرەمەندەوە و بە گۆرانی گوتن كۆتایی پێ هێنرا . هەروەها سوپاسی گەنجانی خۆبەخشی تیمی بەغدا كرا بۆ ڕێكخستن و سەركەوتنی كۆڕبەندەكە .

 

كۆڕبەندی مساوات یەكێكە لە چالاكییەكانی بەرنامەی مساوات كە لەلایەن ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی و بە هاوبەشی لەگەڵ پاكس هۆڵەندی جێبەجێ دەكرێت