‎بە پشت بەستن بە بریارەکانی بەندی (یەک) لە مادەی (٦١) و بەندی (سێیەمین) لە مادەی (٧٣) لە دەستووری عێڕاق دا، بڕیاری دەرکردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی جۆرایەتی و ڕێگری کردن لە جیاکاری بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەرکرا.

 

‎ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی هەڵسا بە سازدانی دانیشتنێکی ڵێکۆڵینەوە لە دەقی پڕۆژە یاسای پاراستنی جۆرایەتی و ڕیگری کردن لە جیاکاری، لە چوارچێوەی چالاکی پڕۆژەی گەڕانەوەی چاکسازی.

 

‎دانیشتنەکە دەوڵەمەند کرا بە خستنە ڕووی چەند بیروبۆچونێک و چەند پێشنیارێک وە هەروەها چەند ڕاسپاردەیەکیش، کە بۆ چاوپیاخشاندنەوەی دەقی پرؤژە یاساکە خرابوونە ڕوو، وە پیشاندانی چەند لایەنێکی ئەرێنی پڕۆژە یاساکە لە نێویاندا دابەشکردن و دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ کەمینەکانی عێڕاق و تەواوی دانیشتوانی عێراق بەبێ جیاوازی.

 

‎ئەم دانیشتنە لە بەرواری ٧/١٢/٢٠٢٠ لە قەزای (حەمدانیە) لە بنکەی (ئاشتی کۆمەڵایەتی) سازکرا. کۆمەڵێکی بەرچاو بەشدیاریان لەو دانیشتنەیا کردبوو، لەوانە چالاکوانانی مەدەنی و یاساناسان و ئەو کەسانەی لە بواری مەفەکانی مرۆڤدا کاردەکەن.

 

‎ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکرخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری ڕێکخراوی پاکس ی هۆڵەندی ڕێکخرابوو.