چالاكاوانی كۆمەڵگای مەدەنی دەوا دەكەن كە یاسای كارتی نیشتیمانی لەعێراق هەمواربكرێتەوە بەجۆرێك كە نەوجەوانان مافی هەڵبژاردنی ئاینی خۆیان هەبێت.

 

بەبەشداری ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چالاكوانانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و نوێنەری دام و دەزگا حكومییەكانی و مامۆستایانی ئاینی و چالاكوانانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، رۆژی 10ـی 12ـی 202 كۆنگرەی رێكخراوی كابنی كە لەژێر دروشمی "مافی خۆت بزانە و بدوی" لەشاری هەولێر دەستی بەكارەكانی خۆیكرد.

 

بەشداربوانی كۆنگرەكە سەبارەت بەپرسی (بەئیسلامكردنی نەوجەوانان) و ئەو یاسایانەی كە پەیوەستن پێیەوە گفتوگۆیانكرد.

 

زۆرینەی بەشداربوان جەختیان لەسەر پێداچوونەوە بەپرسی "بەئیسلامكردنی نەوجەوانان" و هەمواركردنی ماددەی 26ـی یاسای كارتی نیشتیمانی عێراقیانكرد كە ماف بەنەوجەوان بدات كە ئازادبن لەهەڵبژاردنی ئاینیان.