ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازیدا دانیشتنێکی لەسەر یاسای  ژمارە ۱۳ ی ساڵی ۲٠۱۳ کە تایبەتە بە چاودێری کردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئەنجامدا.

 

لە دانیشتنەکەدا ئەو ئەنجامانەی کە لە ڕێگەی کۆبونەوەو دیداری تاکەکەسی و گفتوگۆ لەگەڵ  کۆمەڵە مەدەنیەکان بەدەستخرابون خرانەڕوو کە کۆمەڵێک پێشنیارو ڕاسپاردەی  تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامانی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی ماف و دەستکەوتە یاساییەکانیان بە دەست بهێنن.

 

دانیشتنەکە لە ۱۳ ی دیسێمبەری ۲٠۲٠  بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مافناسان و چالاکوانانی مەدەنی و کارمەندانی مافی مرۆڤ لە سەنتەری(  ئاشتی کۆمەڵگا)  لە پارێزگای موسڵ  بە هاوکاری ڕێکخراوی ( پاکسی هۆڵەندی)  بە ڕێوەچوو.