ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاکسازیدا دانیشتنێکی لەسەر یاسای ژمارە ۱۳ ی ساڵی ۲٠۱۳ کە تایبەتە بە چاودێری کردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئەنجامدا.
لە دانیشتنەکەدا ئەو ئەنجامانەی کە لە ڕێگەی کۆبونەوەو دیداری تاکەکەسی و گفتوگۆ لەگەڵ کۆمەڵە مەدەنیەکان بەدەستخرابون خرانەڕوو کە کۆمەڵێک پێشنیارو ڕاسپاردەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامانی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی ماف و دەستکەوتە یاساییەکانیان بە دەست بهێنن.
دانیشتنەکە لە ۱۳ ی دیسێمبەری ۲٠۲٠ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مافناسان و چالاکوانانی مەدەنی و کارمەندانی مافی مرۆڤ لە سەنتەری( ئاشتی کۆمەڵگا) لە پارێزگای موسڵ بە هاوکاری ڕێکخراوی ( پاکسی هۆڵەندی) بە ڕێوەچوو.