رێکەوتی ١٩-٢٠ /٢٠٢٠/١٢ رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە ھاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی و ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شاری ھەولێر کۆنفراسێکی دوو رۆژەی دەربارەی بارودۆخی کرێکار و کارمەندانی ئافرەت لە کەرتی تایبەت رێکخست. لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە ئەم بابەت لە ھەرێمی کوردستان تاوێکرا. سەرەتا توێژینەوەیەکی تایبەت کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئەنجامی دابوو خرایەروو، پاشان  ھەر لە بەرێزان شادی نوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و د.عارد حیتۆ بەرێوبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ناطق ئاکرەیی راوێژکاری ژووری بازرگانی و دلسۆز زەنگەنە چالاکوان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە خستەروو ، دواتر دەرفەت بە بەشداربوون درا گفتوگۆیەکی کراوە بکەن لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی کە خرانەروو. لە رۆژی یەکەمدا زۆربەی کەناڵەکانی راگەیاندن روماڵی کۆنفرانسەکەیان کرد. 

 

 رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە توندوتیژی و ھەراسانکردن لە شوێنی کار لە عێراق کە تێدایە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەکانی ئافرەتان و کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگەی مەدەنی نوێنەرانی حکومەت و سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق و چالاکوان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی بەشداربوون . لە دانیشتنی یەکەم مانای رەفتاری توندوتیژی و ھەراسانکردن لە ڕوانگەی یاسای کارەوە خرایەروو، ھەروەھا واقیعی دیاردەی توندوتیژی و ھەراسانکردن لە شوێنی کار روونکرایەوە. لە دانیشتنی دووەمدا ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنە پەیوەندیدارەکان قسەیان لە بارەیەوە کرد. تەوەرێکی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە تەصدیقکردنی رێکەوتنامەی ژمارە ١٩٠ ی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە لایەن عێراقەوە کە تایبەتە بە رێگریکردن لە توندتیژی و ھەراسانکردن لە شوێنی کار .