ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە چوارچێوەی پرۆژەی چاکسازی دانیشتنێکی لەسەر پرۆژە یاسای دژی توندوتیژی خێزانی ئەنجامدا.

 

لە دانیشتنەکەدا ئەو ئەنجامانەی کە  پێشترلە ڕێگەی دیداری تاکەکەسی و  کۆمەڵی و دانیشتنی گوێلەیەکگرتن بەدەستهاتبوون وە  ئەو کەم و کوڕیانەی لە پرۆژە یاساکەدا بوونی هەیە خرانەڕوو.

 

هەر لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوان کۆمەڵێک پێشنیارو ڕاسپاردەیان خستەڕوو بۆ پڕکردنەوەو نەهێشتنی ئەم کەموکوڕیانە بۆ ئەوەی ئەم یاسایە هەموو مافەکانی هاوڵاتیان بگرێتەوە.

 

 دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مافناسان و چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی شارەزا لە یاساو کارمەندانی مافی مرۆڤ لە  سەنتەری (ئاشتی کۆمەڵگا) لە پارێزگای موصڵ  لە ٦ ی  کانونی یەکەمی ساڵی ۲٠۲٠ بە هاوکاری ڕێکخراوی ( پاکسی هۆڵەندی)  بە ڕێوەچوو