گرنگیدان بەبەرزكردنەوی توانا كەسییەكانی گەنجان و برەودان بەكاریگەری كەسێتی تاك لەكۆمەڵگادا یەكێكە لەو ئامانجانەی كە ئەنجومەنی گەنجانی سەركردە لەسۆران كاری بۆ دەكات، لەم پێناوەشدا ژمارەیەك لەگەنجان ئەنجومەنەكە وۆركشۆپێكی رێكخست.

 

چالاكییەكە لەهۆڵی قوتابخانەی كۆڕەكی ناحكومی لەسۆران لە24ـی 12ـی 2020 بەبەشداری رزگار عومەری راهێنەر رێكخرا.

 

"كاریگەریەكانی تاك لەسەر كۆمەڵگا" ناونیشانی چالاكییەكەبوو كە بەشێوەیەكی وورد باس لەتوانا و بەهرەكان و ئەو كاریگەرییانەكرا كە لەسەر كۆمەڵگا هەیەتی.

 

بەپێی پێودانگە نوێكان و خوێندنەوە نوێكان بۆ كۆمەڵگاكان و توانا كەسییەكان بەتایبەتی گەنجان، ئەو رێ و رێباز و زانیارییانە ئاڵوگۆڕكران كە بەئامانج لێیتم بنیاتنانی تاكێكە بتوانێت داهێنان و گۆڕانكاری لەكۆمەڵگادا دروست دەكات و دەبێتە مایەی چارەسەری بۆ كێشەكان لەكۆمەڵگادا.