رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به پاڵپشتی ڕێكخراوی پاكسی هۆڵه‌ندی، وۆركشۆپێكی له‌شاری سلێمانی له‌٢٧-١٢-٢٠٢٠ به‌ئامانجی گفتوگۆكردنی ره‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ساڵی ٢٠٢٠ و شه‌پۆلی نوێی خۆپیشاندانه‌كان، ڕێكخست.
له سه‌ره‌تای چالاكیه‌كه‌دا ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی داتا‌و ئاماری پێشێلكاریه‌كانی دژ به‌ئازادی ڕاده‌ربڕینی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ خسته ڕوو، پاشان له چوارچێوه‌ی پانێڵێكدا هه‌ریه‌ك له پەیمان عیزەدین ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەنوەر حسێن جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان و محسین ئەدیب مامۆستای زانکۆ ده‌رباره‌ی ڕۆڵ و كاریگه‌ری ژنان له‌خۆپیشاندانه‌كان قسه‌یانكرد، ئاستی پێشێلكاریه‌كان دژ بەئازادی ڕاده‌ربڕین، هه‌روه‌ها جیاوازی ئه‌م نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی ڕابردوو له‌ده‌ربرینی ناڕه‌زاییه‌كان، دواتریش به‌شداربوان سه‌رنج و بۆچونیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كە خسته‌ڕوو.
لەچالاكییەكەدا زیاتر له‌٥٠ كه‌س ئاماده‌یبون و بریتیبون له‌ئه‌ندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان، نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی شار و شارۆچكه جیاوازه‌كان، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
چالاكیيهكه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ڕووماڵكرا و به‌شێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ لەپهیجهكانی خۆیان پهخشیانكرد.