بەئامانجی برودان بەتوانا میدیایی و رێكخراوەییەكانیان، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی خولێكی بۆ ژمارەیەك گەنج كردەوە كە بڕیاروایە 5 رۆژ بخایەنێت كە تیایدا ئاشنادەكرێن بنەما بنەڕەتییەكانی میدیا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و پێویستی رێكخراوەكان بەمیدیا.

 

خولەكە رۆژی 17/1/2021 دەستیپێكرد و لەهۆڵی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەڕێوەدەچێت و بەشداربوان بەشێیان دەرچوی بەشەجیاجیاكانی زانكۆن و بەشێكیشیان لەرێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن.

 

بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی خولەكە بەردەوام دەبێت كە سەڕەڕای ئاشنابونیان بەرێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چۆنییەتی كاركردنیان، هاوكات ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی كۆمپیوتەری بۆ پێداویستییەكانی میدیا دەوترێتەوە، بۆ نمونە چۆنییەی رماڵكردنی چالاكییەكان بەوێنە و ڤیدیۆ و هەروەها ئێدیتكردنیان و دیزاینكردنی راپۆرتی رێكخراوەكان و چۆنییەتی ئامادە و پێشكەشكردنی بەرنامە بۆ سۆشیال میدیا.

 

ئەم خولە بێبەرامبەرە و لەكۆتاییدا بەشداربوان بەشێوەی خۆویستانە و وەك خۆبەخش لەڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبن لەكاری رێكخراوەیی و میدیا.