بەشداریکردنی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە وۆڕک شۆپی تایبەت سەبارەت بە هاوبەشیکردنی نێوان نەوەکان لە بەرواری ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ پەیمانگای گفتوگۆی سویدی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا وە هەروەها دامەزراوەی (dag   hammarskjold foundation)  وۆڕک شۆپێکی ڕێکخست سەبارەت بە زیادکردنی هەماهەنگی و تۆڕبەندی نێوان نەوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای گەنجان, ئاشتی, و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست .

 

لە چوارچێوەی ئەم وۆڕکشۆپە ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئەو هەوڵ و دەستپێشخەریانەی خستەروو کە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە و دواتر چۆن بوون بە بەشێک لە دامەزراندنی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ گەنجان ,ئاشتی, و ئاسایش ، هەروەها باس لەو جۆرە پاڵپشتیانە کرا کە گەنجان و ڕێکخراوەکانی گەنجان پێویستیانە لەپێناو ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەڵەتی ئاگاداربێ لە گرنگی ئەو بابەتە