رێكخراوی ئاشت و ئازادی دەبێتە ئەندامی یەكێك لەتۆڕە جیهانییەكانی تایبەت بەگەنجان كە كار بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناكانی گەنجان دەكات و كاریگەرییان لەسەر ئاشتی لەناوچەكانی خۆیاندا.

 

رێكخراوی ئاشتی و ئازادیش لەساڵانی رابردودا لەبواری پشتگیری و تواناسازی لاوان لەئاستی هەرێمی كورستان و عێراق دەیان چالاكی جۆراوجۆری ئەنجامداوە، هەربۆیە تۆڕی جیهانی یەكگرتوی گەنجانی (ئەشتیساز) بانگهێشتی رێكخراوی ئاشتی و ئازادیكرد بۆ بەشداری لەچالاكییەكانی كە گرنگی بەدروستكەرانی ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا و جیهان دەدات.

 

تۆڕی بنیاتنەرانی ئاشتی UNOY تۆڕێكی جیهانییە بۆ رێكخراوە چالاكەكانی بواری لاوان كە كار لەسەر پێكهێنانی ئاشتی و چارەسەركردنی ناكۆكی دەكەن.

 

ئەندامانی تۆڕی بنیاتنەرانی ئاشتی لەئەمریكای باكوور، ئەمریكای لاتین، ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیان.

 

تۆڕەكە تۆڕێكی بێ پلەیە، و ڕێكخراوە ئەندامەكان لق یا نوێنەر نین لە تۆڕی بنیاتنەرانی ئاشتی، UNOY كاردەكات بۆ زیادكردنی كاریگەری گەنجان بۆ بنیاتنانی ئاشتی، ئەم تۆڕە لەساڵی ٢٠١٧ـەوە بنیاتنراوە و لەچالاكییەكانی گەشەپێدانی تواناكانی گەنجان لەسەرتاسەری جیهاندا كار و چالاكی هەیە.

 

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی تۆڕەكە لەم بەستەرە كلیك بكە:-

https://unoy.org/

 ========================================

 

 

رێكخراوی  ئاشتی وئازادی, رێكخراوێكی  ناحكومی و قازانج نه‌ویسته‌, سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌كارو بڕیاردان ، بڕوای به‌كاری خۆبه‌خشی هه‌یه‌ و كار بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و پاراستن وداكۆكی له‌ ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ  ده‌كات و بڕوای وایه‌ ناتوندوتیژی تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.

   

  باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی پێویستدا له‌ناوچه‌ی دیكه‌ باره‌گا ده‌كاته‌وه‌ به‌ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێڕی.

 

  ئامانجی گشتی:

  به‌شداربوون له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی و پته‌وكردنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ

 ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كان:

- چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ورۆحی لێبوردن ولێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

- هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ماف و ئازادییه‌كان.

- بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری ناتوندوتیژی وه‌ك تاكه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كان .

- به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی وجیاوازیكردن وچه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ.

- بونیادنانی توانامرۆییه‌كان

- مه‌به‌ست

 

به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی كارا له‌كۆمه‌ڵگا كه‌ بڕوای به‌ ئاشتی وپێكه‌وه‌ ژیان ولێبورده‌یی و ئازادییه‌كانی تاك و ئازادییه‌ گشتییه‌كان هه‌بێت و،دان بنێت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌وڵبدات بۆ سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

په‌یڕه‌و و په‌یكه‌ری ناوخۆیی رێكخراو بخوێنه‌وه‌: 

 

 

رێكخراوه‌كه‌مان یه‌كێكه‌ له‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌ به‌ ژمار743-ك.

 لێره‌دا نموونه‌یه‌ك له‌ تۆماری رێكخراو ببینه‌:

 

 بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی رێكخراوه‌وه‌ ده‌توانیت ته‌ماشای پرۆفایلی رێكخراو بكه‌یت