ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی هەستا بە ڕێکخستنی مێزگردێکی سێ ڕۆژە بە جیا لەگەڵ کورد، عەرەب، وە تورکمان لە ڕۆژی 23ی 1 و 30ی 1 و 6ی 2ی 2021 لە هۆتێل پلازا.

 

ئەم چالاکییە بەمەبەستی سەرنج خستنە سەر ئەو نیگەرانی و کێشانە ئەنجامدرا کە هەریەک لەو گرووپە نەتەوەییانە ڕوبەڕووی دەبنەوە. وە هەروەها، ئامانج لەم چالاکییە ئەوەبوو کە گوێ لە هەریەک لەم گروپانە بگیرێت بەجیا، تاوەکو پێشنیار و ڕاسپاردەکانیان بخەنەڕوو لەپێناو دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارە بۆ پێکەوەژیانی ئاشییانە لەنێوان نەتەوە جیاوازەکان.

 

 لە گفتوگۆکەدا، تاووتوێی ئەم دۆخەی ئێستا کرا کە لە چەند ڕوویەکەوە لە کەرکووک  دەگوزەرێت، وەک خزمەتگوزاریی، سەلامەتیی، ئاسایش، وە پەیوەندیی و متمانەی نێوان لایەنەکان و لە هەمانکاتیشدا کاریگەریی ناکۆکیی لەسەر بابەتەکانی گەنج، ژن، وە نەتەوە خرابە بەر باس.

 

لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە کۆنفرانسێک سازدەکرێت کە تیایدا نوێنەرانی هەریەک لەو پێکهاتە نەتەوایەتیانەی کەرکووک ئامادە دەبن