لە 3 ی شوباتی 2021 (PFO) لەگەڵ نوێنەرانی نووسینگەی دژە تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئەگەری دەستپێکردنی میکانیزمێکی هاوبەشی هاریکاری لە بواری ڕێگەگرتن لە توندڕەوی پڕگیری (PVA) و ئەو کێشانەی کە لە عێراق هەبونە و بەردەوامن لە ئەنجامی ناکۆکییە بەردەوامەکان.

 

عادل ئەلسەید نوێنەری نووسینگەی دامەزراو ، خواستی خۆی دەرببڕیت بۆ پشتیوانیکردن لە ئەرکی قورسی چاکسازی لە پێناو باشترکردنی ئەو واقعەی کە ڕووبەڕووی لاوانی عێراق بۆتەوە ، بەتایبەتی ئەوانەی کە جەنگ و ململانێ سیاسییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەریان.

 

لە کۆبونەوەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو جەخت لەسەر خستنەڕوی کار و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی کرا سەبارەت بەبەهێزکردنی گەنجان و بەرەوپێشبردنیان ، هاوپێچ لەگەڵ ئارەزویان بۆ پشتیوانیکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ گەنجان و ئاشتی و ئاسایش 2250 دەرببڕیت کە ئەمەش بەهەنگاوێکی ئیجابی و جددی دادەنرێت بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ گەنجان بۆ دەربڕین و داواکردنی پێویستیەکانیان.