ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە درێژەی پڕۆژەی "مساواە - یەکسانیی" هەستا بە سازدانی فیستیڤاڵێک لەژێر ناونیشانی "دەست لەناودەست، بەرەو بونیادنانی ئاشتی"  لە کتێبخانەی ئەل-تەریق لە مۆدە مۆڵ - کەرکووک.

 

ئەم فیستیڤاڵە لە چەند بەشێک پێکهاتبوو، لە بەشی یەکەمدا دیالۆگێک سازکرا بۆ ناساندن و ڕوونکردنەوەی چەمکە ئایینییەکان بە میوانداریی چەند کەسایەتییەک لە ئایینە جیاوازەکان، وە بەشی دووەم بریتی بوو لە پێشانگایەکی وێنەکێشان بۆ پیشاندانی تایبەتمەندیی ئایینەکان لە کەرکووک بەتایبەتیی، وە لە عێراق بە گشتیی.

 

فیستیڤاڵەکە بە پێشکەشکردنی میوزیک و سەماکردن کۆتایی پێهێنرا لەلایەن هەریەک لە پێکهاتەکانی  کورد، عەرەب، تورکمان، وە سریانیی.

ئامادەبووان خاوەنی باکگراوەندی ئایینی و نەتەوەیی جیاواز بوون.

 

گرنگیی ئەم چالاکییانە لەوەدایە کە هانی  دروستبوونی ئاشتیی و یەکسانیی دەدات،  وە کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی  زانیاریی توێژەکانی کۆمەڵگا و لەیەک تێگەیشتنی کەلتوور و ئایینە جیاوازەکان.