لەڕۆژی 9 و 10ی 2ی 2021 بە شێوازێكی خۆبەخشانە لە درێژەی پڕۆژەی "بەرزكردنەوەی ئاستی پێكەوەژیان و بونیادنانی ئاشتیی" دەستكرا بە دابەشكردنی ماسك لە تلكێف و وانە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادییەوە جێبەجێ دەكرێت بە بەشداریی لەگەڵ ڕێكخراوی ماڵتسەری نێودەوڵەتی، وە بە پشتگیری دارایی وەزارەتی گەشەپێدان و هاوكاریی دارایی ئەڵمانیا.

 

ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتە خۆجێییەكان و لەڕێگای 18 خۆبەخشەوە لە دانیشتووانی هەردوو ناوچەكە هەڵمەتی دابەشكردنی ماسكی بەجێهێنا بەسەر خانەوادە و دانیشتووانی تلكێف و وانە لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری بۆ خۆپارێزی لە كۆڤید-19. ئەم ماسكانە لە قەزای تلكێف و وانە دروست كرابوون لە ناوەندی فێركاریی درومان كە 12 ئافرەت بە شێوازی خۆبەخش كاری تێدا دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی ماسك، ئەمەش وەك بەشێك لە كەمپینی هۆشیاركردنەوە و خۆپارێزی لە كۆڤید-19.