تیمی پڕۆژەی چاکسازیی لە موسڵ هەستا بە ڕێکخستنی مێزگردێکی کراوە لە ڕۆژی چوارشەممە 17ی 2ی 2021 وەک بەشێک لە چالاکیی پێداچوونەوە بەسەر ڕەشنووسی یاسای پاراستنی تاک لە دەستبەسەرکردن، کە بڕیار وایە ئەمساڵ پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.

 

ئامادەبووان تاووتوێی گەڵاڵەی یاساکە و گرنگترین ئەو ڕاسپاردانەیان کرد کە دەبێ تەواوبکرێن بەرلەوەی یاساکە ڕەزامەندیی لەبارەوە بدرێت، وەک سڕینەوە، زیادکردن و هەموارکردنەوەیان بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی عێراق بە گشتیی، وە موسڵ بە تایبەتیی، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی جێگیریی یاساکە بۆ دانانی سنورێک، وە کۆتایی هێنان بەم هێرشە ناڕەوایانە کە ساڵانێکە کۆمەڵگای عێراقیی بەدەستیەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئەم یاسایە قەرەبووکردنەوەی ئەو قوربانیانەش لەخۆدەگرێت کە خۆیان یاخود خانەوادەکانیان ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردن بوونەتەوە لە عێراق.

 

دانیشتنەکە لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوان بەڕێوەچوو لە موسڵ، بە ئامادەبوونیی گروپێک لە چالاکوانانی مەدەنیی و مافەکانی مرۆڤ لە موسڵ،  وە بە بەشداریی ژمارەیەک لە پارێزەران و شارەزایانی بواری یاسادانان.

 

ئەم مێزگردە بەهۆی گرنگیی دەرچوونی یاساکەوە ڕێکخرا، هاوکات لەگەڵ بەئامانج گیرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە دەستبەسەرکردن، کە تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێ سەروشوێنن. بەم هۆیەوە، دەبێت گرنگیی بدرێت بە بەدواداچوون و فشار خستنە سەر بڕیاربەدەستان بۆ کارکردنی جددی لەسەر دەرچواندنی ئەم یاسایە، ئەمەش بەتایبەت دوای بەئەندامبوونی عێراق لە هاوپەیمانیی پاراستنی تاکەکان لە هێرشی دەستبەسەرکردن.