رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بەھاوکاری سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی NED راپۆرتی حەوتەمی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا بڵاودەکاتەوە.

لەبەشێکی راپۆرتەکە ھاتووە ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ئێستادا ھەنگاوەکان سستیەکی زۆری پێوەدیارە، کە بەشێکی پەیوەندی بە قولبونەوەی گرژی سیاسی ئەم دواییەوە ھەیە لەھەرێمی کوردستان، ھاوکات نەخەملینی پرۆسەکە وەک پرۆسەیەکی سەرتاسەری بەڵکو تاکو ئێستاش بەئاستی جیاواز لە پارێزگاکانی ھەرێم بەرێوەدەچێت کە ئەمەش خۆی لەمپەرە لەبەردەم پرۆسەکە، ھاوکات مانەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵی لە قۆناغێک و گەشەنەکردنی ئاماژەیەکە بۆ نەخەملینی ئیرادەیەکی جدی شەڕی گەندەڵی.

ئەو دۆسیانەی گەندەڵی کە لەو راپۆرتە خراونەتە ڕوو بەو شێوەیەن

دۆسیەکانی گەندەڵی بەژمارە لەم راپۆرتە

 سێکتەری نەوت ٢ دۆسیە گەندەڵی

 سێکتەری زەوی و زار ٦ دۆسیەی گەندەڵی

 سێکتەری گشتی ٤ دۆسیەی گەندەڵی

رێکخراوی ستۆپ داوای کردووە ھەنگاوی کاریگەرتر بنرێت بۆ پرۆسەی چاکسازی کە لەئاست ئەو گەندەلیە زۆرە بێت کە ئێستا کوردستانی تەنیوەتەوە.https://drive.google.com/file/d/0B8aBSkY6LcuqTHZwOFR1bktsVEk/view